ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول هاتە ناو کێبڕکێی گواستنەوەی کیمیچ

Yariga App

یاریگا –

کێبڕکێی بەدەستهێنانی جۆشوا کیمیچ فراوانتر دەبێت و لیڤەرپوولیش هاتووەتە سەر هێڵ.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول هاتووەتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی و ئەستێرەی بایرن میونشن.

گرێبەستەکەی کیمیچ لەگەڵ بایرن لە مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی تا ئێستا باڤارییەکان ئۆفەرێکی درێژخایەنیان پێشکەش بە یاریزانەکە نەکردووە، ئەمەش داهاتوویی جۆشوایی بە نادیاریی هێشتووەتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، بایرن ئامادەیە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ئۆفەرانە بکات کە پێشکەشیان دەکرێت، چوونکە ترسی ئەوەیان هەیە یاریزانەکە لە هاوینی 2025 بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

جیا لە لیڤەرپوول و بارسێلۆنا، هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، و پاریس سانجێرمانیش خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییە ئامادە کردووە.

کیمیچ لە هاوینی 2015 بە بڕی 8.50 ملیۆن یۆرۆ، لە شتوتگارتەوە پەیوەندی بە بایرن کرد، بە درێسی باڤارییەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 370 یاری کردووە، 41 گۆڵی کردووە و 100 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button