نەهامەتیەکان بۆ مارسیاڵ قوڵتر بوونەوە
یاریگا –
ئانتۆنی مارسیاڵی فەرەنسی ڕۆژە پڕ ئاڵنگارییەکانی کاروانی وەرزشی خۆی بەسەر دەبات و لە نوێترین باریشدا کە دووچاری بووە، پێکانێکی درێژخایەنە.
مارسیاڵ بە تەواوەتی لە پلانە سەرەکییەکانی ئێریک تین هاگدا نەماوە و چەند ڕۆژێکیش لەمەوبەر دەنگۆ هەبوو کە ناوبراو بە تەنیا و دوور لەوانیتر لە تیمەکە ڕاهێنان دەکات و، تەنەها کات بەستوویەتیەوە بە مانچستەرەوە بەوپێیەی هاوین گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و ئۆڵدترافۆرد جێ دەهێڵێت.
وا لە ئێستادا پێکانێکی لە ماسوولکەکانی بن ڕانیدا بۆ دروست بووە و باس لەوە دەکرێت تە مانگی ئەپرێڵ، واتا بە لایەنی کەمەوە دوو مانگیتر لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە. بەم نەهامەتیەش، هیچ چانسێکی گەورەی لە بەردەم نامێنێت تا لەو ماوە کەمەی گەڕانەوەیدا بتوانێت بۆ ڕاهێنەر هۆڵەندییەکەی مان یو خۆی بسەلمێنێتەوە.
Manchester United’s Anthony Martial ruled out until April due to groin injury https://t.co/h4rNSceFYY
— Guardian sport (@guardian_sport) January 24, 2024
هێرشبەرە ٢٨ ساڵانەکە، ماوەی هەشت ساڵە لە مانچستەرە. بە دیاریکراوی لە ساڵی ٢٠١٥ بە بڕی ٣٦ ملیۆن پاوەند لە مۆناکۆوە گواستراویەوە بۆ ئەو یانە ئینگلیزیە.