جامی ئاسیا 2023عێراقگرنگترین

یاریزانێکی عێراقی ناوی لە باشترین پێکهاتەی گەڕی دووەمی جامی ئاسیادا هەیە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی عێراقی ناوی لە باشترین پێکهاتەی گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیادا هەیە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا باشترین پێکهاتەی گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای بڵاوکردەوە، کە ئەیمەن حوسێن هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق لە پێکهاتەکەدایە، هێرشبەرە عیراقییەکە لەم گەڕە بەرامبەر ژاپۆن دوو گۆڵی تۆمارکرد و 2-1 بردنەوەیەکی مێژووییان بەدەستهێنا.

لە پێکهاتەکە نموونەییەکەدا، دوو یاریزانی سعوودی ناویان لە پێکهاتەکەدا هەیە، هەریەکە لە سعود عەبدولحەمید و محەمەد کانۆ لە باشترین پێکهاتەی جامی ئاسیادا هەڵبژێردراون، یاریزانێکی قەتەڕیش لە پێکهاتەکەدا دەستنیشانکراوە.

باشترین پێکهاتەی گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیا

گۆڵپارێز: خالید عیسا

بەرگری: میلاد محەمەدی – جەستن هوبنەر – ئەحمەد خەمیسی – سعود عەبدولحەمید

ناوەڕاست: ئەکرەم عەفیف – عەباسبیک فەیزۆلایۆڤ – محەمەد کانۆ – عەلی مەدن

هێرشبەر: یەزن نەعیمات – ئەیمەن حوسێن

بابەتی زیاتر

Back to top button