ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

ئۆفەری سعوودییەکان ترسی خستووەتە ناو یانەی مانچێستەر سیتی

Yariga App

یاریگا –

بەڕێوبەرانی یانەی مانچێستەر سیتی نیگەرانن لە ئۆفەرە یەک لە دوای یەکەکانی یانە سعودییەکان بۆ کیڤن دی برۆینی ئەستێرەی بەلجیکی یانەکەیان و دەیانەوێت بە زووترین کات گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

میرکاتۆی سعودیە لە گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا زۆرێک لە یاریزانە گەورەکانی تۆپی پێی ئەوروپایان بۆ خولی خۆیان راکێشا، ئێستاش بیر لەوە دەکەنەوە کە لە هاوینی داهاتوودا ئەم پرۆسەیە دووبارە بکەنەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا زۆرێک لە میدیاکانی ئینگلتەرا باسیان لە ئارەزووی بەهێزی سعوودیەکان بۆ گواستنەوەی دی برۆین کردووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە چەند یانەیەکی سعودی ئامادەن بڕە پارەیەکی زۆر خەرج بکەن بۆ گواستنەوەی دی برۆین بۆ خولی رۆشەنی سعودی و جیابوونەوەی لە مانچێستەر سیتی.

بە گوێڕەی راپۆرتێکی پێگەی گۆڵ، ئەم یاریزانە تەمەن 33 ساڵە لە یاریگای ئیتیحاد دڵخۆشە و بڕیاری جێهێشتنی ئەم یانەیە بۆ ئەو ئەستەمە، بەتایبەتی کە هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەی بەتەواوی لە ژیانی شاری مانچێستەر رازین.

گرێبەستی ئەم ئەستێرە بەلجیکییە لەگەڵ سیتی لە هاوینی2026 کۆتایی دێت، هەرچەندە هێشتا کاتێکی زۆر ماوە، بەڵام پێشنیارەکەی سعودییە ​​وایکردووە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە نیگەران بن لە بارودۆخی و هەوڵبدەن لە ئێستاوە گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.

دی برۆین یەکێکە لە پارچە سەرەکییەکانی یانەی مانچێستەر سیتی و پێپ گواردیۆلا و گەڕانەوەی لە پێکانێکی درێژخایەن پاڵنەرێکی زیاتری پێبەخشیون و هیوادارن پلەی یەکەمی ریزبەندی لە لیڤەرپوول بستێننەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button