ئیسپانیاگرنگترین

برام دیاز خۆی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

برایم دیاز لە پێناو ئیسپانیا داوایەکی هەڵبژاردەی مەغریبی رەتکردەوە.

تۆماس گۆنزالێز مارتین، رۆژنەمانووسی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەغریب داوای لە براهیم دیاز کردووە یاری بۆ هەڵبژاردەکەیان بکات، بەڵام دیاز داواکەی رەتکردووەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی تۆماس، دیاز بڕیاریداوە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات و چاوەڕوانە جارێکی دیکە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ماتادۆر بکرێتەوە.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵ هەڵبژاردی ئیسپانیا لە یارییەکی دۆستانە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ موانداری هەڵبژاردەی بەرازیل دەکات، دیاز هیوایەکی زۆری هەیە بۆ ئەو یارییە بانگهێشت بکرێت. دواتریش بەشداری یۆرۆی 2024 بکات.

برایم یاری بۆ سەرجەم ئاستەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە، بۆ تیپی یەکەمی هەڵبژاردەکەیش یەک یاری کردووە و گۆڵێکیشی کردووە، کە یارییەکە لە هاوینی 2021 بەرامبەر بە هەڵبژاردەی لیتوانیا بووە.

ریال مەدرید لە هاوینی رابردوو ماوەی خواستنەکەی دیازی لەگەڵ ئەیسی میلان کۆتایی پێهێنا و یاریزانەکەی گەڕاندەوە ریزەکانی.

ناوبراو لەم وەرزە لەگەڵ مێرێنگی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، لە 21 یاری و لە کۆی 838′ خولەک یاریکردن 6 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە، هەر ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی سەرنجی ئیسپانییەکان بەلای خۆیدا رابکێشێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button