ئاسیاعێراقگرنگترین

راهێنه‌ری ئیندۆنیسیا؛هیچ ترسێكیان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نیه‌

Yariga App

یاریگا-

راهێنه‌ری ئیندۆنیسیا رایگه‌یاند، هیچ ترسێكمان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نیه‌ و ئاستێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، شین تان یۆنگ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیندۆنیسیا گوتی،: به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئاماده‌كارییمان بۆ یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه‌، پێشتر بەرامبەریان یاریمان کردووە، هه‌ڵبژارده‌كه‌ باش ده‌ناسین، دەزانین تیپێکی بەهێزە، به‌ڵام هیچ ترسێکمان لە رووبەڕووبوونەوەیان نییە.

‌گوتیشی له‌ پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی ئێمە قبوڵمان کرد لەسەر خاکی عێراق یاری بکەین، بەڵام هەموو كاره‌كان خراپ بوون، ئێمه‌ دۆڕانمان قبوڵ کرد.

باشی له‌وه‌شكرد، له‌ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاستێکی جیاوازتر پێشكه‌ش دەکەین، دڵنیابن یارییه‌كی گەورە بەرامبەر عێراق ئەنجام دەده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پەڕینەوە بۆ قۆناخی داهاتوو قوڕسه‌، بەڵام کۆڵ نادەین.

له‌ باره‌ی چانسی هه‌ڵبژارده‌كان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناخی داهاتوو گووتی، پێم وایه‌ ژاپۆن به‌ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ و عێراقیش بە پلەی دووەم سه‌رده‌كه‌ون، بەڵام ئێمه‌ ده‌جه‌نگین له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ قۆناخی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button