
یاریگا –
ناسر خلێفی، سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، چەند زانییاریەكی سەبارەت بە كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی ئاشكرا كرد.
گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە دەتوانێت لەگەڵ هەر یانەیەك بیەوێت گفتۆگۆ بكات.
"C'est sûr que je veux que Kylian Mbappé reste. Il est au centre du projet."
Retrouvez l'interview intégrale de Nasser Al Khelaifi dès 19h dans @Rothensenflamme ► https://t.co/Yj7BxE9MC1 pic.twitter.com/FL8gNoqys3
— Rothen s'enflamme (@Rothensenflamme) January 9, 2024
ناسر خلێفی لە لێدوانێكیدا بۆ Rothen s’enflamme گوتی:
دووبارە ئەمە دەڵێمەوە، ئەوەی دەمەوێت مانەوەی كیلیان ئێمباپێیە، بە بڕوای من باشترین یاریزانی جیهانە، هەروەها پاریس سانجێرمانیش باشترین یانەی جیهانە، لە رووی وەرزشییەوە هەموو شتێكمان پێ دا و پڕۆژەیەكی وەرزشیمان درووستكرد كە ئەو چەقی پرۆژەكە بێت، هیوادارم بمێنێتەوە.
نوێكردنەوەی گرێبەستی كیلیان ئیمباپێ؟
سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستی گۆڵكاری مێژووی یانەكەیان، ناسر خلێفی گوتی:
من متمانەم بە مانەوەی هەیە، چونكە پاریس سانجێرمان شوێنێكی نمونەییە بۆ ئەو، وەك یاریزانێكی فەڕەنسی و كاپتنی یەكەمی هەڵبژاردەی نیشتیمانی، دووەم كاپتنی پاریس، هەروەها ماوەی حەوت ساڵە لەگەڵ تیپەكەدایە، ئامانجی هەیە و دەیەوێت لەگەڵ پاریس سانجێرمان كاری گەورە بكات.
لە درێژەی قسەكانیشیدا گوتی:
پەیوەندییەكی زۆر باشم لەگەڵ كیلیان ئێمباپێ هەیە، نەك تەنیا وەك یاریزانێك وەك كەسێك، بینیتان دوای بردنەوەی جامی سوپەری فەڕەنسا چی گوت، گوتی رێككەوتنی لەگەڵ من هەیە و ئەوە شتێكی راستە، بەڵام ئەوە لە نێوان خۆماندایە و نامەوێت ئاشكرای بكەم، ئەوەی یاریزانەكە باسی كردووە رێككەوتنە لە نێوان پیاوەكاندا، ئەوە پابەندبوونێكی شەرەفییە نەك گرێبەستێكی نوێ.
لە كۆتایشدا سەرۆكەكەی پاریس سانجێرمان گوتی:
ئەوەی داواتان لێدەکەم کیلیان بەتەنها جێبێڵن، کۆمەڵێک یاری گرنگمان هەیە، منیش دەمەوێت هەموو یاریزانەکانی تیپەکەم بپارێزم، داواش لە میدیاکان دەکەم بە تەنیا جێی بهێڵن، بۆ من ئەو ئەندامی خێزانەکەیە و بابەتی نێوانمان لە نێوانماندا دەمێنێتەوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، مشتومڕەكان سەبارەت بە داهاتووی كیلیان ئێمباپێ زیادی كردووە، باس لەوە كرس كە ریال مەدرید گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵیدا و یاریزانەكە بەڵێی بۆ ئەو یانەیە كردووە.
بەڵام هەر زوو نوێنەرانی یاریزانەكە بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرایانكرد; ”سەبارەت بە داهاتووی كیلیان هیچ رێككەوتنێك نیە، هیچ گفتۆگۆیەك لەسەر ئەم بابەتە نیە، هیچ فشارێكی میدیاكان كاریگەری لەسەر بڕیاری یاریزانەكە نابێت”.
ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان 284 یاری كردووە و توانیویەتی 237 گۆڵ بكات و101 گۆڵیش درووست بكات.