یاریگا –
ئەم هەفتەیە یانەی هەولێر راهێنەرێکی نوێ بۆ شوێنی عەبدولقادر حوسێن راهێنەری کاتی یانەکەی دەستنیشان دەکات و ئەو راهێنەرە کاتییە ناهێڵنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر لەبارەی دۆخی تیپی خولی عێراقی و خولی کوردستانی کۆدەبێتەوە و بڕیاریان داوە راهێنەری نوێ بۆ هەردوو تیپەکە دەستنیشان بکەن.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، گەرچی عەبدولقادر حوسێن چەند جارێک نیازی خۆی بۆ بەردەوامبوونی لە راهێنەرایەتی یانەی هەولێر دووپاتکردووەتەوە، بەڵام دەستەی کارگێڕی یانەکەی قەڵاومنارە بڕیاری هێنانی راهێنەرێکی نوێ دەدەن، کە تاوەکو ئێستا هەریەکە لە حەیدەر عەبدولئەمیر و عەبدولغەنی شەهد و قەحتان جسیر لە دیارترین بەربژێرەکانن بۆ ئەوەی لە شوێنی عەباس عوبێد ببنە راهێنەری داهاتووی هەولێر.
https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0DZw1N1rvmQnRPbj2M8C61DQJy7vtnYcaNwZcUNxgKatQ7VhJuNpHPq7shavxY2Xcl
عەبدولقادر حوسێن بە کاتی لە چوار یارییدا راهێنەرایەتی یانەکەی قەڵاومنارەی کرد و بردنەوەیەک و دۆڕانێک و دوو یەکسانبوونی بەدەستهێنا، لە مینای بردەوە و بەرامبەر زەوڕا دۆڕا و لەگەڵ نەفتی بەسرە و نەفتی میسانیش یەکسان بوو.
تاوەکو دوای جامی نەتەوەکانی ئاسیا، یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەوەستن، کە هەولێر بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی پازدەمی خولەکە دێت.