ئینگلتەرا

ئارتێتا: ئەگەر لە تواناماندا بێت پێکهاتەی ئارسیناڵ بەهێزتر دەکەین

Yariga App

یاریگا

شەوی داهاتوو ئارسینساڵ لە گەڕی نۆزدەیەمی پرێمەرلیگ میوانداری وێستهام یونایتد دەکات. گەنەرز کە شەوی ڕابردوو بە بردنەوەی لیڤەرپوول پێشەنگی لەدەستداوە، هەوڵی وەرگرتنەوەی پێگەی خۆی دەدات. میکێل ئارتێتا بەرێوەبەری هونەری یانەکە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە لەبارەی بارودۆخی یاریزانەکانی گووتی

هیچ شتێک نەگۆڕاوە، تا ئێستاش تۆماس پارتی و تاکێهیرۆ تۆمیاسومان بەردەست نیە، هەروەها کای هاڤێرتز ئەویش بە هەمان شێوە، بۆیە پێموایە بە گشتی 5 یاریزانمان ئامادە نابن، لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانێکی زۆرمان هەیە کە دەیانەوێت یاری بکەن، بەڵام دەتوانم بڵێم پێش یارییە نێودەوڵەتیەکان پارتی و تۆمیاسۆ دەگەڕێنەوە. هێشتا توانای ڕاهێنانیان لەگەڵ تیپەکەدا نییە، بەڵام هیوادارین بەم زووانە بگەڕێنەوە.

راهێنەرەکەی گەنەرز لەبارەی بازاڕی گواستنەوەی داهاتووی یانەکەشی دەڵێت

بابەتەکانی تر گرنگترن، ئێمە سەرنجمان لەسەر یارییەکەی سبەی و دواتر فولهام و جامی یەکێتی ئینگلتەرایە. پاشان کاتمان دەبێت بۆ هەڵسەنگاندن و پشوودان، ئەگەر دەرفەتێک هەبێت بۆ باشترکردنی پێکهاتەکەمان، ئێمە سوودی لێ وەردەگرین و دەمانەوێت پێکهاتەکەمان بەهێزتر بکەین.

ئارتێتا لەبارەی ئەو یاریزانانەش کە دەتوانن مانگی داهاتوو یانەکەیان جێبێڵن گووتی

ئێستا ئەم قسانە قورسە و کاتی نیە، ئێمە یاریزانمان کەمی کردووە و کێشەمان هەیە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لە هەندێک پۆستدا کێشەمان هەبووە، هیوادارین بە گەڕانەوەی یاریزانە پێکانەکان ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button