ئینگلتەرا

گارناچۆ : ئەمە یەکێک بوو لە باشترین رۆژەکانی ژیانم

Yariga App

دوای بردنه‌وه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌ستۆن ڤێلا ئەلیخاندرۆ گارناچۆ رایده‌گه‌نێت, ئه‌مه‌ یه‌كێك بوو له‌ باشترین رۆژه‌كانی ژیانم.

ئەلیخاندرۆ گارناچۆ ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد دڵخۆشی خۆی بە بەشداریکردنی لە بردنەوەی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئەستۆن ڤێلا دەربڕی, كاتێك له‌ گه‌ڕی 19ی پرێمه‌رلیگ رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

گارناچۆ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی ستریمینگی ئەمازۆن پرایم گوتی، هەستێکی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە، ئێمە مانچستەر یونایتدین، ئێمە بە دوو گۆڵ لە دواوه‌ بووین، بەڵام توانیمان بگه‌رینه‌وه‌ بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ین.

سەبارەت به‌ ئاستی خۆی له‌ گێمی دووەم، گارناچۆ گوتی، هه‌وڵمدا كۆنترۆل شته‌كان بكه‌م، وتم تەنها پێویستمان بە یەک گۆڵه‌ بۆ گەڕانەوە، گۆڵی یەکەمم تۆمارکرد بەڵام ئۆفساید بوو، له‌ هه‌وڵدان بۆ گۆڵی یەکەم بەردەوامبووین، زۆر دڵخۆشم کە ڕاسموس یەکەم گۆڵی خۆی لە خولەکەدا تۆمارکرد، زۆر دڵخۆشم ئه‌مه‌ یەکێک بوو لە باشترین رۆژەکانی ژیانم.

بابەتی زیاتر

Back to top button