ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەستێرەیەكی بارسا تەرخان دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بڕە پارەیەكی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی بەرگریكارێكی بارسێلۆنا تەرخان دەكات.

بایرن میونشن هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی رۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەدات.

گرێبەستەكەی ئاراوخۆ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی یەك ملیار یۆرۆیە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بایرن میونشن پڕۆسەی گواستنەوەی ئاراوخۆ بۆ هاوین دوادەخات بەوپێیەی یاریزانەكە رەتیدەكاتەوە لە گواستنەوەكانی زستانەدا یانەكەی جێبهێڵێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانە ئەڵمانیەكە ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بدات بە بارسێلۆنا، لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی ئاراوخۆ، كە ئەمەش ئەو بڕەیە یانە كەتەلۆنییەكە پێوویستیەتی و مەحاڵە بتوانێت رەتیبكاتەوە.

ئاراوخۆ لەم وەرزەی لالیگادا بەشداری لە 12 یاری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button