ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی: بارسێلۆنا بێ رۆح بووە

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێی وایە یانەكەی بێ رۆح بووە و ئەو جۆش و خرۆشەی ساڵی رابردوویان نەماوە.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئالمێریای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەژدەی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یارییەكە چاڤی ووتی:

زیاتر لەوەی چاوەڕێم دەكرد تووشی ناڕەحەتی بووین، 30 لێدانمان هەبوو بۆ گۆڵ و دوو گۆڵی تەواومان لەدەستدا، گێمی یەكەم قبوڵكراو نەبوو، بەڵام گێمی دووەم باشتر بووین.

بەردەوام بوو ووتیشی:

تیپەکە ئەو رۆحەی نییە کە وەرزی رابردوو هەمانبوو، هەروەک چۆن شەڕانگێزی و تەرکیزمان نەبوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا بارسێلۆنا ئەوە بوو کە ئێمە دەمانویست، بە ریتم و چڕی زیاترەوە.

سەبارەت بە رۆبێرتۆ گوتی:

بۆ من جێگەی خۆشحاڵییە کە سێرجی رۆبێرتۆ دەدرەوشێتەوە، چونکە یاریزانێکی نمونەییە جا یاری بکات یان نا، نزیك بوو هاتریک بکات، منیش بۆی دڵخۆشم.

بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 38 خاڵ بەرزكردەوە و لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button