ئینگلتەرا

گواردیۆلا: راهێنەرایەتی ئەم هەڵبژاردەیە ناکەم

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، ئەگەری بوون بە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا رەتکردەوە.

پێپ گواردیۆلا، لە ساڵی 2016ەوە راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی بووە، لە 6 ساڵی رابردووشدا توانی پێنج جار ئەم تیپە بکاتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ. وەرزی رابردوو گرێبەستەکەی تا ساڵی 2025 درێژکردەوە و توانی هەر سێ نازناوەکە بۆ سیتی بەدەست بهێنێت. رۆژی هەینی، ئێستاش پێپ چانسی ئەوەی هەیە بۆ یەکەمجارناسناوی جامی جیهانی یانەکان بۆ سیتی بباتەوە.

لە دوایی چاوپیکەوتندا کاتێک پرسیار لە گواردیۆلا کرا سەبارەت بە ئەگەری سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، وەڵامێکی پتەوی دایەوە و گوتی:

نەخێر. لە ئێستادا ساڵێکی ترم هەیە لەسەر گرێبەستەکەم لەگەڵ سیتی و لێرە زۆر زۆر دڵخۆشم. هیوادارم دوورم نەخەنەوە و بتوانم بۆ چەندین ساڵی تر بەردەوام بم لە راهێنەرایەتی ئەم یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button