ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەنچیلۆتی: پێویستە لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بەرگریکارێک بۆ شوێنی ئالابا بگوازینەوە

Yariga App

یاریگا-

ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئالاڤێس دەڵێت :’پێویستمان بە چەند گرێبەستێکە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان’.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی سبەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەڵێت :’پێویستە لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بەرگریکارێک بۆ شوێنی ئالابا بگوازینەوە، هیچ ناوێکی دیاریکراو نییە، پێویست ناکات پەلە بکەین چونکە تاوەکو رۆژی 31ـی یەنایەر کاتمان لەپێشە، هەر کاتێک یاریزانێکی باش بدۆزینەوە گرێبەستی لەگەڵ دەکەین’.

ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە بۆ یاریی سبەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە توانای هەشت یاریزانی بێبەش دەبێت، میلیتاو و کۆرتوا و ئالابا لە ئەژنۆیان تووشی پێکان بوون و تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریکردن دادەبڕێن، ئەنچیلۆتی لەبارەی زۆری پێکانەکان دەڵێت :’ئێستا ئێمە بە دۆخێکی ئاڵۆز تێدەپەڕین، سوپاسی یاریزانەکانمان دەکەم، کە لەم یانەیە هەموومان لەپێناوی بردنەوە یاریی دەکەین، یاریزانێکی وەکو چوامینی حەز ناکات لە دڵی بەرگری یاریی بکات وەکچۆن کاماڤینگا حەز ناکات لە بەرگری چەپ یاریی بکات، بەڵام من دەتوانم رازی بکەم لە دڵی بەرگری یاریی بکات’.

کارلۆ لەبارەی داهاتووی خۆیشی دەڵێت :’جارێک با یارییەکەی سبەی بکەین، ئینجا دواتر دەچینە ناو پشوو، من هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەم کۆتایی دێت، ئەگەر هەر هەواڵێکی نوێ هەبوو پێتان دەڵێم’.

بابەتی زیاتر

Back to top button