ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا و هالاند خەڵاتکران

مانچێستەر سیتی تەواوی خەڵاتەکانی BBC بردەوە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا و ئێرلینگ هالاند خەڵاتەکانی باشترین کەسایەتی وەرزشی ساڵی تۆڕی هەواڵی BBC-یان بردەوە.

بە هۆی بەشداریکردنی مانچێستەر سیتی لە جامی جیهانی یانەکان کە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، هالاند و گواردیۆلا نەیانتوانی ئامادەی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بن.

هالاند بە ئەستێرەی وەرزشی ساڵی 2023 دەستنیشانکرا و گواردیۆلاش، خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵی وەرگرت و کایڵ وۆڵکەر، خەڵاتی باشترین تیمی لە جیاتی هاوڕێکانی وەرگرت و سیتی وەک باشترین یانەی ساڵ دەستنیشانکرا، ئەمەش دوای بردنەوەی سێ نازناوی گەورەی وەرزەکە.

گواردیۆلا و هالاند بە ڤیدیۆ هەستی بردنەوەی خەڵاتەکانیان لە پلاتفۆرمەکان بڵاوکردەوە

کێنی داڵگلیش، ئەفسانەی لیڤەرپوول و سێڵتک، خەڵاتێکی ‘تاهەتایی’ بردەوە، ئەمەش بە هۆی دەستکەوتە گەورەکانی وەک یاریزان و راهێنەر.

لە دوای بردنەوەی لە ئۆڕاوا رێد دایمۆندس، مانچێستەر سیتی هەینی داهاتوو، لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر یانەی فلومینێزی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button