عێراقگرنگترین

فەرمی: سلێمان رەمەزان وازی لە راهێنەرایەتی دهۆک هێنا

Yariga App

یاریگا

سلێمان رەمەزان، راهێنەری یانەی دهۆک دوای زنجیرەیەک ئەنجامی لاواز، وازی لە پۆستەکەی هێنا.

هەژمارەی فەرمی یانەی دهۆک، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک بڵاویکردەوە، دوای زنجیرەیەک ئەنجامی لاواز، سلێمان رەمەزان راهێنەری یانەکەیان نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد و دواتر کارگێری یانەکەمان نامەکەی پەسەند کرد.

دوای وازهێنانی سلێمان رەمەزان لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی دهۆک، حەیدەر سەباح یاریدەری بە شێوەیەکی کاتی لە شوێنی دیاریکرا.

یانەی دهۆک ئەم وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە کۆی 9 یاریی بە سەرپەرشتی سلێمان رەمەزان، توانی 3 بردنەوە و 3 دۆڕان و 3 بەرامبەربوون تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button