ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

تۆپ هێنەرەوەکەی مانچێستەر سیتی دەبێتە ئەستێرەی یانەکەی

Yariga App

یاریگا –

میکا هامیلتۆن، یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی، 6 ساڵ لەمەوبەر تۆپ هێنەرەوەی یانەی مانچێستەر سیتی بوو و شەوی رابردووش وەک یاریزانی یانەکە لە چامپیۆنزلیگ گۆڵی بۆ سیتیزن تۆمارکرد.

میکا هامیلتۆن، سوپرایزە گەورەکەی پێکهاتەی سیتی بەرامبەر کرڤێنا زڤێزدا بوو. دیاردەیەکی گەنج کە بەلای خەڵکیدا نەناسرابوو و لە پێکهاتەی گواردیۆلا بەدیار کەوت.

میکا هامیلتۆن دوو سەرکەوتنی گەورەی لە بەلگراد بەدەستهێنا، یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەمی مانچێستەر سیتی ئەنجامدا و توانی گۆڵێک تۆمار بکات و کاریگەریش لەسەر گۆڵێکیتر دروست بکا.

هامیلتۆن وەک شەش ساڵ لەمەوبەر جارێکیتر رێنمایی لە پێپ گواردیۆلا وەرگرتەوە. لە ساڵی 2017 راهێنەرە کەتەلۆنییەکە رۆیشتە لای مناڵێکی تۆپ هێنەرەوە تاوەکوو پێی بلێت کە پێویستە تۆپەکە خێراتر بگەیەنێتە یاریزانانی سیتی بۆ ئەوەی بتوانن هێرشی زیاتر لەسەر یانەی کریستاڵ پاڵاسی درووست بکەن. ئەو میر منداڵە میکا هامیلتۆن بوو، ئەو لاوەی کە دوای شەش ساڵ یەکەم یاری خۆی لە چامپیۆنزلیگ بە درێسی شین پۆشەکانی مانچێستەر ئەنجامدا.

هامیلتۆن لە دوای تۆمار کردنی یەکەم گۆڵی بە درێسی مانچێستەر سیتی

ئامۆژگاری ئەوکاتەی گواردیۆلا کە داوای لێکردبوو خێرا بجوڵێت لە هزری هامڵتۆندامابوویەوە. هەر بەو خێراییە بوو کە لە خولەکی 20 دا توانی گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمار بکات و دواتر لەکاتێکدا کە سیتی لەژێر فشاردا بوو، توانی کاریگەری  لەسەر گۆڵی سێیەمی تیپەکەی دروست بکات، بەجۆرێک ئەرکی پاڵەوانی ئەوروپا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بە 6 بردنەوە لەسەریەک کۆتایی هات.

هامڵتۆن پێشتر دووجار لەم وەرزەدا بانگهێشتی تیپی یەکەم کرابوو، لە جامی کاراباو بەرامبەر نیوکاسڵ و لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یۆنگ بۆیز، هەرچەندە لە هیچ کامیاندا گواردیۆلا دەرفەتی یاری کردنی پێنەدا، بەڵام بەشداری کردنی لە یارییەکەی دوێنێ شەو شایەنی چاوەڕوانی بوو.

بە گۆڵەکەی بەرامبەر کرڤێنا زڤێزدا، هامڵتۆن بووە پێنجەمین یاریزانی لاوی ئینگلیز کە لەیەکەم یاری لە جامی پاڵەوانانی ئەوڕوپا بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات ئەویش لە تەمەنی 20 ساڵ و 30 رۆژدا. لە پێش ئەوەوە یاریزانانی وەک راشفۆرد و بێکهام و رۆنی و چەمبەرلین دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button