یاریگا-
رود غوڵیت ستایشی كارلۆ ئانچێلۆتی دهكات و پێی وایه له فێرگسۆن و گواردیۆلا باشتره.
رود غوڵیتی یاریزانی پێشووی ههڵبژاردهی هۆڵەندا و یانهی میلان بۆ پێگهی فتبۆڵ ئیتاڵیا رایگهیاند، کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری ریال مهدرید باشترین راهێنەری ئەوروپایە، له پێش سێر ئەلێکس فێرگسۆن و پیپ گواردیۆلایه.
گوتیشی، پێموایە ئانچیلۆتی لە سێر ئەلێکس و پیپ گەورەترە، بەهۆی ئەو ئهنجامانهی له چامپیۆنزلیگ بەدەستی هێناوه، ئەو پلە یەکە و پاشای راهێنهرانی ئەوروپایە.
یاریزانهكهی پێشووی هۆلهندا دهشلێت، پیپ و سێر ئەلێکس بەشێکن لە مێژوو، بەڵام با سەیری ئەنچیلۆتی بكهین بزانین چی بەدەستیهێناوە، ئەو پاشای پاشاکانە، لە هەمووان باشترە، منیش شانازی زۆری پێوە دەکەم.