عێراقکوردستانگرنگترین

ڤیدیۆ | کوڕە کوردێک هاتە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئەستێرەکانی عێراق

لە یاریی بەرامبەر قوە جەوییە دووانەی کرد

Yariga App

یاریگا –

ئیبراهیم غازی هێرشبەری كوردی یانه‌ی حدود بە تۆمارکردنی دووانەیەک لەدژی قوە جەوییە بووە خاوەنی حەفت گۆڵ و هاتە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

ئیبراهیم غازی لە یارییەکی دواخراوی گەڕی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر قوە جەوییە دوو گۆڵی کرد، هەردوو گۆڵەکەی بە لێدانی سزا لە خولەکەکانی 22 و 47 بوون، کە پێناڵتی دووەمی لەسەر شێوازی پانێنکا بوو، یانەکەی ئیبراهیم لە یارییەکە 2-3 تووشی دۆڕان بوو.

گۆڵکارە کوردەکە له‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی حدود له‌ كۆی هه‌شت یاریی یانه‌كه‌ی به‌شداری حه‌فت یاریی كردووه‌، له‌ پێنج یاریی گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركردووه‌ کە له‌ دوایین یاری دوو گۆڵی به‌رامبه‌ر قوە جه‌وییه‌ تۆماركرد، کوڕە کوردەکە بە تۆمارکردنی حەفت گۆڵ هاتە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئەستێرەکانی عێراق و بەپێش عەلائەدین دالی هێرشبەری سووری یانەی نەفتی میسان کەوتەوە.

ئیبراهیم غازی لەدایکبووی ساڵی 2000 خه‌ڵكی دەڤەری باڵەکایەتییە، پێشتر له‌ یانه‌كانی دهۆك و سۆران و هه‌ڵۆ و نه‌ورۆز یاریی كردووه‌، هاوینی رابردوو بە کەمتر لە 60 ملیۆن دینار پەیوەندی بە ریزەکانی حدود کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button