ئینگلتەرا

لاوازترین یانەی پرێمەرلیگ بۆ ساڵی 2023 دیاریکرا

Yariga App

یاریگا –

لە ساڵی 2023 یانەی چێڵسی لاوازترین ئاماری گۆڵکاری لە خولی نایابی ئینگلیزیدا هەبوو و خراپترین تیپی پرێمەرلیگە لەم رووەوە.

ئامارێکی سەرسوڕهێنەر ئاشکرای کردووە، یانەی چێڵسی خراپترین تیپی پرێمەرلیگە لە ساڵی 2023 سەرەڕای خەرجییە گەورەکانی لە گواستنەوەی یاریزانانداا. لە کاتێکدا چێڵسی وەرزی رابردوو و لەم وەرزەدا زیاتر لە ملیارێک یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرج کردووە، بەڵام ئەنجامەکانی ناو یاریگا بە پێی چاوەڕوانییەکان نەبوو.

لە خولی پرێمەرلیگدا، چێڵسی وەرزی رابردوو پلەی دوازدەیەمی بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2016ەوە نەیتوانی سەرکەوێت بۆ رکابەرییەکانی ئەوروپا.

ئەم تیپە لەم وەرزەدا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و تا ئێستا بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ و 7 دۆڕان لە پلەی دوانزەی خولی نایابی ئینگلیزیدایە. دوایین دۆڕانی دوێنێ بە ئەنجامی 2-0 لە یاریگای ئیڤەرتۆن بەرامبەر بەو یانەیە بوو.

بۆچی چێڵسی خراپترین تیپی پرێمەرلیگە لە ساڵی 2023دا؟

چێڵسی لە ساڵی 2023 تا ئێستا 39 یاری پرێمەرلیگی ئەنجامداوە، بەڵام تەنها توانیویەتی 39 خاڵ بەدەستبهێنێت بە تێکڕای خاڵێک لە هەر یارییەکدا. بەگوێرەی رۆژنامەی “زە ​​سەن“ی بەریتانی، رێژەی خاڵەکانی چێڵسی لە هەر یارییەکدا لە نێو هەموو تیپەکانی خولی ئینگلیزیدا خراپترینە، چ لە نیوەی دووەمی وەرزی رابردوو 2022-23 و هەم لەم وەرزەدا 2023-24.

هەرچەندە کریستاڵ پاڵاس و نۆتینگام فۆڕێست هەمان خاڵیان هەیە، بەڵام یەک یاری کەمتریان لە چێڵسی ئەنجامداوە کە دوو ساڵ لەمەوبەر نازناوی پاڵەوانێتی ئەوروپای بەدەستهێنا.

کریستاڵ پاڵاس و نۆتینگهام فۆڕێست تێکڕای خاڵی 1.02 خاڵیان لە هەر یارییەکدا تۆمارکردووە و کەمێک پێش چێڵسی کەوتوون.

لە دوای ئەم سێ تیپە، بۆرنمۆس بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە 39 یارییدا لە پلەی چوارەمدایە، لە دوای ئەویش ئێڤەرتۆن بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ بەبێ ئەوەی دە خاڵەکەی لێ کەم بکرێتەوە لەم وەرزەدا لە پلەی پێنجەم دا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button