ئاسیا

نێڤێز: درۆی ناوێت، لەبەر پارە چوومە خولی سعودیە

Yariga App

یاریگا

رۆبێن نێڤێز ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی هیلالی سعودی، دان بەوە دەنێت لەبەر پارەیەکی زیاتر چووەتە خولی رۆشنی سعودی.

لەم دوو وەرزەی رابردوو چەندان ئەستێرەی دیاری جیهانی، روویان لە خولی سعودی کردووە، زۆرێک دەڵێن ئەو یاریزانانە لەبەر پارە خەیاڵیەکەی سعودیەکان چونەتە ئەو خولە.

رۆبێن نێڤێز ناوەڕاستکاری یانەی هیلال لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەباڵی بی بی سی دەڵێت

بێگومان یەکێک لە هۆکارەکانی چوونی من بۆ خولی سعودیە پارە بووە. نامەوێت درۆتان لەگەڵ بکەم، بۆ پارەی زیاتر هاتوومەتە ئێرە و ئەو ڕاستییە ناشاردرێتەوە. هاوکات لەگەڵ پارەی زیاتر، سعودیە پڕۆژەی گەورەی هەیە، بێگومان خەڵک پێیانوایە شتێکی لەو جۆرە ڕاست نییە، بەڵام دەبێت بڵێم نەخێر وا نییە و هێشتا زۆر کەس لە گەورەیی پڕۆژەکانیان نازانن

بابەتی زیاتر

Back to top button