ئیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام نهێنیی ئاستبەرزییەکەی لە ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

Yariga App

بێڵینگهام نهێنیی ئاستبەرزییەکەی لە ریال مەدرید ئاشکرا دەکات، خەسلەتێکی خۆی و بڕیارێکی ئەنچیلۆتی بە هۆکاری سەرەکی دەزانێت.

جود بێڵینگهام، یاریزانی ریال مەدریدی ئیسپانی لە رێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتی گۆڵدن بۆی لە شاری تۆرین لە ئیتاڵیا، لەبارەی نهێنیی ئاستبەرزییەکەی لە ریال مەدرید گوتی :’نهێنیی ئاستبەرزیی من لە ریال مەدرید پەیوەندیی بەوە هەیە من هەست بە بەرپسیارەتی دەکەم، من لە منداڵییەوە لە ئەکادیمیاوە لەسەر ئەمە راهاتووم، حەز بە بەرپرسیارەتی دەکەم’.

بێڵی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەکەشی بە هۆکارێکی دیکەی ئاستبەرزیی خۆی دادەنێت و دەڵێت :’من هەموو رۆژێک هەوڵ دەدەم باشتر بم، بۆ ئەویە بتوانم یارمەتی ریال مەدرید بدەم، هەموو بیر و هۆشم لەسەر ئەمەیە، کارلۆ ئەنچیلۆتیش لە شوێنێکی گونجاو یاریی بە من دەکات، کە وایکردووە من زۆر ئاسوودە بم و لە ریال مەدرید ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم’.

بێڵینگهام کە خەڵاتی گۆڵدن بۆی ئەمساڵی بەدەستهێنا، لەگەڵ ریال مەدرید لە یەکەمین وەرزیدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 15 گۆڵی کردووە و بە تۆمارکردنی 11 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button