ئینگلتەرا
چێڵسی براوە بوو، بەڵام ڕیکۆردێکی خراپی تۆمار کرد
یاریگا
یانەی چێڵسی لە گەڕی چواردەهەمی پرێمەرلیک میوانداری برایتنی کرد و توانی یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.
یانە لەندەنیەکە لەم وەرزە تاوەکو ئێستا دوای تێپەڕبوونی 14 گەڕ، 22 گۆڵی لێکراوە ئەم یانەیە دووەمجارە لە مێژووی پرێمەلیک لە چواردە هەفتەی سەرەتای خولەکە، ریکۆردێکی بەم شێوەیە خراپە تۆمار دەکات.
لە وەرزی 2015-2016 بلوز خراپترین ڕیکۆردی لە 14 یاری سەرەتای پرێمەرلیگ تۆمار کرد و ئەو یانەیە دوای تێپەڕبوونی چواردە گەڕ لە یارییەکان 23 گۆڵی لێکرابوو.
یانەی چێڵسی ئەم وەرزش دوای تێپەربوونی چواردە گەڕ بەسەر یارییەکانی پرێمەلیگ، تاوەکو ئێستا 22 گۆڵی لێکراوە، واتە ئەو یانەیە دووەمجارە لە مێژووی پرێمەلیگ ئامارێکی وەها خراپ لە چواردە یاری سەرەتای خولەکە تۆمار دەکات.