یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێز و دیێگۆ سیمۆنی بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پازدەی لالیگای ئیسپانیا.
𝐔𝐍𝐀 𝐃'𝐀𝐐𝐔𝐄𝐋𝐋𝐄𝐒 𝐍𝐈𝐓𝐒 🔥 pic.twitter.com/U55WxJHgLr
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) December 3, 2023
بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی گاڤی وتێر شتیگن بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: ئیناكی پینا
هێڵی بەرگری: ئاراوخۆ، كۆندی، ئینیگۆ مارتینێز ، كانسێلۆ
هێڵی ناوەند: پێدری، گوندۆگان، دی یۆنگ
هێڵی هێرشبردن: رافینیا، لیڤاندۆڤسكی ، جواو فێلیكس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید:
گۆڵپارێز: ئۆبلاك
هێڵی بەرگری: مۆلینا، خیمینێز، ڤیتسێل ، هێرمۆسۆ، لینۆ
هێڵی ناوەند: دی پاوڵ، كۆكی، ساوڵ
هێڵی هێرشبردن: گریزمان، مۆراتا
هەردوو یانە بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە پلەكانی سێیەم و چوارەمی لالیگا دێن.