ئیتاڵیا

جیرۆنا واز لە پێشانگایەتی لالیگا ناهێنێت

Yariga App

یاریگا

یانەی جیرۆنا دوای یەکسانبوونەکەی یاریی ڕابردوو بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو، ئەمجارە لە گەڕەی پازدە میوانداری ڤالێنسیای کرد.

گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردووڵا بە تایبەت جیرۆنای خاوەن یاریگا، هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێ سوود بوو نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

یاریزانانی خاوەن یاریگا بەردەوام بوون لەسەر هەوڵەکانیان و ئەمجارەیان لە خولەکی 88 کریستیان ستیوانی توانی دووانە لە یارییەکە بکات و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ یانەکەی مسوگەر کرد.

نیوەی دووەم یاریزانانی ڤالێنسیای میوان دەستپێشخەریان کرد و لە خولەکی 56 هوگۆ دورۆ توانی گۆڵی یەکەم یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەی میوان تۆمار بکات.

یاریزانانی جیرۆنا دوای ئەو گۆڵەی یانەی میوان بە خۆیاندا هاتنەوە لە خولەکی 82 توانیان گۆڵی بەرامبەر بوون لە ڕێگەی کریستیان ستیوانی تۆمار بکەن و ئەنجامی یارییەکەشیان یەکسان کردەوە.

بەم بردنەوەیە جیرۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 38 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی گەڕایەوە پێشەنگایەتی لالیگای ئیسپانیا و چاوەڕێی یارییەکەی ڕیال مەدرید بەرامبەر گرانادا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button