ئینگلتەرا

ئارسیناڵ گرێبەستی رایا دەکاتە هەمیشەیی

Yariga App

یاریگا

دەیڤید رایا، گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی ئارسیناڵی ئینگڵتەرا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، بەرپرسانی ئەو یانەیەی ناچار کردووە، بیر لە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکەی بکەنەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی ئارسیناڵ بڕیاریداوە لە ساڵی 2024 بڕگەی کڕینی دەیڤد ڕایا چالاک بکات و بۆ هەمیشە گرێبەستی لەگەڵدا بکات. گرێبەستەکەی داڤید ڕایا بە خواستن لەگەڵ ئارسیناڵ، بڕگەی کڕینی 27 ملیۆن پاوەندی هەیە کە هەر لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی دارایی نوێدا کارا دەکرێت.

رایا هاوینی رابردوو بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی برێنتفۆرد پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، یانەکەی هیچ کێشەیەکی لەسەر دەستبەرداربوون لە گۆڵپارێزەکەی نیە، بە مەرجێک یانە لەندەنیەکە بڕگەی تەواوی گرێبەستەکەیان پێشکەش بکات.

گۆڵپارێزە ئیسپانیەکەی گەنەرز ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی، لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان، بەشداری 12 یاریی کردووە و 9 گۆڵی لێکراوە و هەروەها 6 کلین شیتی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button