ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

رۆژنامەنووسێک نهێنیەکی دیکەی نێو گواستنەوەی هاری کەین بۆ بایەرن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –
زۆر جار سروشتی گرێبەست و گواستنەوەی یاریزانان بەند و مەرجی ڕانەگەیەنراوی تێدایە و، وردەکاریی مامەڵەکە تەنها لەنێوان هەردوو لایەنی کڕیار و فرۆشیاردایە و دواتر میدیا یاخود ڕۆژنامەنووسێک بەشێک لەو نهێنیانە ئاشکرا دەکەت. چیرۆکی گواستنەوەی هاری کین لە بایەرن میونخەوە بۆ تۆتنهام بەدەر نەبووە لەم ڕێککەوتنە شاراوانە.

هاری کین هاوینی ڕابردوو بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ 10 ملیۆنی زیاتر لەکاتی گۆڕانکارییەکان، وەک ئەوکات ڕگەیەنرا، پەیوەندی بە باڤارییەکانەوە کرد دوای بەسەربردنی زیاتر لە 10 ساڵ لەگەڵ تۆتنهامی یانەی منداڵیی. بەڵام وا دەردەکەوێت بە کەمتر لەو بڕە پارەیەی ئەوکات ڕاگەیدرا، ڕێککەوتنەکە کراوە.

ماکسیمیلیان کۆخ، ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە کە بڕی گواستنەوی گۆڵکارە ئینگلیزیەکە شتێک کەمتر بووە لە 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵکو ڕێککەوتنێک کراوە لەنێوا هەردوو یانە لەسەر ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانە لە ماوەکانی داهاتوودا و، هەموو داهاتی ئەو دوو یارییە بۆ سپێرس بێت بە تەنها.

پێشتریش تۆڕی هەواڵی “یاریگا” لە سەرچاوە ئەڵمانیەکانەوە نهنێنی مەرجێکیتری گواستنەوەکەی شازادە ئینگلیزیەکەی بڵاو کردووەتەوە:

مەرجێکی نهێنی گرێبەستەکەی بایرن میونشن و هاری کەین ئاشکرادەبێت

کین گۆڵکاری مێژویی تۆتنهامە بە تۆمارکردنی 280 گۆڵ. لەگەڵ بایەرنیش ماوەی هەنگوینی خۆی بەڕێ دەکات و توانیوەتی 21 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان تۆمار بکات و گرفتی هێڵی پێشەوەی تیمەکەی تۆماس تۆخل چارەسەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button