ئیسپانیاگرنگترین

لە ڤینیسیۆس بێزارن؛ نێو ماڵی ریال مەدرید دەتەقێتەوە

ئاستی بێزارییەکە بەرزە

Yariga App

یاریگا -هەندێ

هەندێک لە یاریزانانی ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدرید لە ڤینیسیۆس جونیۆر بێزارن.

ریال مەدرید ئەمشەو لە یەکەم یاری دوای دەرکرانی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، میوانداریی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەکات. بەو پێیەی بردنەوەی لالیگا خەریکە دەبێتە ئەستەم، لەوانەیە تیمەکە دوو وەرز بەبێ بەدەستهێنانی هیچ نازناوێکی گەورە کۆتایی پێ بهێنێت.

سەرنجەکان لەسەر کاردانەوەی هاندەران دەبێت، بەتایبەت بەرامبەر ڤینیسیۆس. یاریزانە بەڕازیلییەکە لە بەرامبەر بایرن میونشن ئاستێکی خراپی نیشاندا و لە یاریی گەڕانەوەدا کامێراکان بەرکەوتنێکیان لەگەڵ جود بێلینگهام تۆمارکرد، کە تێیدا بەپێی راپۆرتەکان پێی گوتووە “بێدەنگ بە.”

بەگوێرەی راپۆرتەکان چەندین یاریزان لە ژووری خۆگۆڕین لە رەفتارەکانی ڤینیسیۆس بێزارن، هەم لەگەڵ هاوتیمەکانی و هەم لە شێوازی هەڵسوکەوتی گشتی لەنێو یاریگادا. تەنانەت دەگوترێت ئاستی بێزارییەکە زۆر بەرزە.

هەروەها لە ناو یانەکەدا جێگەی سەرنج بووە، کە ڤینیسیۆس پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ ئالڤارۆ ئاربێلوا هەیە. وا دیارە ئەم پەیوەندییە وای لێکردووە لەنێو تیمەکەدا ببێتە کەسێکی “پارێزراو”، کە ئەمەش جیاوازە لەو دۆخەی پێشتر لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆدا هەبوو.

لەو کاتەوە ڤینیسیۆس تەنیا یەک یاری کە بەرامبەر ڤالێنسیا بوو، بەهۆی سزادانەوە لەدەستداوە. ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن کە کێ دەبێتە راهێنەری داهاتوو و چۆن مامەڵە لەگەڵ رۆڵی ئەو دەکات، بەتایبەت کە گرێبەستەکەی تاوەکوو حوزەیرانی 2027 بەردەوامە. ئەگەر لەسەر نوێکردنەوەی رێکنەکەون، ڤینی دەتوانێت لە مانگی یەکی ساڵی داهاتووەوە بە ئازادانە لەگەڵ یانەکانی دیکە گفتوگۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button