ئینگلتەرا

چەند یاریزانێکی ئێڤەرتن یانەکە جێدەهێڵن

Yariga App

یاریگا –

حەوت یاریزانی یانەی ئێڤەرتن، لەم زستانەدا داوای جێهێشتنی یانەکە لە دوای کەم کردنەوەی 10 خاڵ لە تیپەکەیان دەکەن.

ئەو 10 خاڵەی کە یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە ئێڤەرتن، بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی قازانج و بەردەوامی کەم کردەوە، لێکەوتەی زیاتر و وێرانکەری لەسەر یانەکە دەبێت. ئێستا تیپەکە تەنها بە چوار خاڵ لە دابەزینی بۆ چامپیۆنزشیپ دوورە بەهۆی ئەم رووداوە لەم زستانە دەکرێت زۆر شت چاوەڕێی یانەکە بکات.

لە ئینگلتەرا قسە لەسەر ئەوە دەکرێت کە دۆخی نوێی تیپەکە لەگەڵ مەترسی دابەزین بۆ خولی پلە یەکی ئینگەڵتەرا لە گواستنەوەکانی مانگی یەکدا دەبێتە هۆی ئەوەی ژمارەیەک یاریزان یانەکە بەجێبهێڵن. بەگوێرەی زانیارییەکانی “زە ​​سەن” رەنگە تا حەوت یاریزان داوای رۆیشتن و گواستنەوەیان بۆ یانەیەکی تر بکەن لەم زستانەدا.

رۆژنامەی سەن ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم یاریزانانەی کە دەکرێت یانەکە جێبهێڵن ئەمانەن:

گۆڵپارێز: جۆردن پیکفۆرد

هێرشبەر:دۆمینیک کالڤێرت-لوین و دوایت مەکنیڵ

یاریزانی ناوەڕاست: ئامادۆ ئۆنانا

بەرگریکاران: جارد برانسوەیت، جەیمس تارکۆفسکی و ڤیتالی میکولێنکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button