ئیتاڵیا

رودی گارسیا ئاگاداری دەرکردنەکەی نەبووە لە ناپۆلی

Yariga App

یانەی ناپۆلی رودی گارسیای راهێنەری یانەکەی دوورخستەوە بەڵام خودی راهێنەرەکەی ئاگادار نەکردووەتەوە.

ناپۆلی لە هاوینی ئەمساڵدا پاش رۆیشتنی لوچیانۆ سپالێتی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو رودی گارسیای فەڕەنسی کردە جێگرەوەی ئەو راهێنەرەی ناسناوی خولی ئیتاڵی بۆ بردنەوە.

بەڵام دوای تەنها سێ مانگ لە دەستپێکی وەرزی نوێ، ناپۆلی سوودی لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان وەرگرت بۆ دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە.

رودی گارسیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرایکرد کە تەنها دوای بڵاوبوونەوەی لە میدیاکان زانیوییەتی دوورخراوەتەوە. هاوکات سوپاسی هاندەرانی ناپۆلی کرد کە هەر لەم یەکەم رۆژەوە پشتگیرییان کردووە.

واڵتەر مازاری بووە جێگرەوەی گارسیا لە ناپۆلی کە  لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیدایە و هەشت خاڵ لەدوای ئینتەری پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button