ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا: ریال مەدرید باشترینی جیهانە

Yariga App

یاریگا

ئەلیخاندرۆ گریمالدۆ، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای بایەر لیڤەركوزن هیواخوازە رۆژێك لە رۆژان لە ریال مەدرید یاری بكات.

بەرگریكارەكەی پێشووی باڵی چەپی بارسێلۆنا زیاتر لە پێنج ساڵ لە تیمی لاوانی ئەو یانەیە یاری كرد و لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە بێنفیكاوە كرد.

لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە گریمالدۆ ووتی: 

ریال مەدرید یەكێكە لە باشترین یانەكانی جیهان، ئەگەر باشترینیش نەبێت، ئەو یانەیەكە كە هەمووان دەیانەوێت یاری بۆ بكەن.

بەردەوام بوو ووتی:

بەڵام ئێستا من لە بایەر لیڤەركوزنم و تەنیا ماوەی سێ مانگە لێرەم و هەموو شتێك بە باشی دەڕوات، دەبێت بەردەوام بین لە کارکردن و دەبینین بزانین لە داهاتوودا چی روودەدات.

سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە گریمالدۆ ووتی: 

راستییەکە ئەوەیە کە من زۆر دڵخۆشم، خەونێکە بەدیهاتووە، ئێستا دەمەوێت چێژ لە هەموو ساتێک وەربگرم کە لێرەم، هەموو رۆژێك کە لێرەم و دەرفەتەکە بقۆزمەوە.

لەم وەرزەی بۆندسلیگادا گریمالدۆ 11 یاری لەگەڵ لیڤەركوزن كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ بكات ق چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button