ئیسپانیائینگلتەرایاریگا

ئینگلتەرا ئامادە نییە بێلینگهامی ‘بەدیلگیراو’ بۆ ریال مەدرید ئازاد بکات

داوایەکەی ریال مەدریدی رەتکردەوە

Yariga App

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا رەتیکردەوە بۆ یارییەکانی داهاتووی بانگهێشتی بێلینگهام نەکات، لەکاتێکدا لە دوو یاریی رابردووی ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە بەشدار نەبوو.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سەرەڕای ئەوەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردووە، بانگهێشتی جود بێلینگهام نەکات، بەڵام ئەو ناوەڕاستکارە ئینگلیزە بانگهێشتی هەڵبژاردەی سێ شێرەکان کراوە و هێشتا وەکو ‘بەدلیگیراو’ـێک لەگەڵ ئینگلتەرا ماوەتەوە.

بێلینگهام بەهۆی ئەوەی لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە شانی تووشی پێکان بوو، لە دوو یاریی رابردووی لۆس بلانکۆس بەرامبەر ڤالێنسیا لە لالیگا و سپۆرتینگ براگا لە چامپیۆنزلیگ ئامادە نەبوو، کارلۆ ئەنچیلۆتی دوای یارییەکەی ڤالێنسیا گوتی :؛مادەم بێلینگهام لەگەڵ ئێمە یاریی ناکات، بەدڵنیاییەوە بۆ ئینگلتەراش یاریی ناکات’.

بەگوێرەی یاسای فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەتوانێت لە رێگای پزیشکەکانی خۆی پشکنین بۆ بێلینگهام بکات بۆ ئەوەی لەبارەی پێکانەکەی دڵنیابێتەوە.

دوێنێ دووشەممە یاریزانە 21 ساڵانەکە لە سانت جۆرج پارک دەرکەوت، وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لە لەندەن پشکنینی زیاتر بۆ بێلینگهام بکرێت بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەی بەشداریکردنی ئەو یاریزانە لە دوو یاریی داهاتووی ئینگلتەرا بدرێت، کە وابڕیارە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 رۆژی هەینی رووبەڕووی ماڵتا ببنەوە و رۆژی دووشەممەش ببنە میوانی مەسەدۆنیای باکور، لەکاتێکدا ئینگلتەرا بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوتنی بۆ یۆرۆی 2024 مسۆگەر کردووە.

Jude Bellingham smiles on arrival

گاری ساوزگەیت بەهۆی پێکانەوە سێ یاریزانی هەڵبژاردەکەی لە لیستەکەی دوورخستەوە، هەریەکە لە جەیمس مادیسۆن و لویس دانک و کالۆن ویلسۆن دوورخرانەوە، بەڵام راهێنەرەکەی ئینگلتەرا لەسەر بانگهێشتکردنی بێلینگهام سوور بوو، لەکاتێکدا دەستەی پزیشکەکانی ریال مەدرید دووپاتیانکردبووەوە یاریزانی یانەکەیان پێویستی بە دوو هەفتەیە بۆ ئەوەی بتوانێت دەست بە یاریی بکاتەوە.

باس لەوەش کراوە، ئەگەر یاریزانەکە توانای یاوەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەبێت، دەتوانێت بۆ ماوەیەک لە کەمپەکەدا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی لە ژێر چاودێری ستافی پزیشکی ئینگلیزیدا چارەسەری بۆ بکرێت پێش ئەوەی بگەڕێتەوە ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button