ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بە فەرمی فابریگاس بوو بە راهێنەری کۆمۆ

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی سێسک فابریگاس، بوو بە راهێنەری یانەی کۆمۆی ئیتاڵی.

کەمێک لەمەوبەر یانەی کۆمۆ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە، ئاشکرایانکرد بەشێوەیەکی فەرمی سێسک فابریگاسی ئیسپانی بووە بە راهێنەری نوێی یانەکەیان.

یانە ئیتاڵییەکە لە ریزی یانە پلە دووەکان “سێریا بی” یاری دەکات، لەم وەرزەی خولەکە لەکۆی 12 یاری 21 خاڵیان کۆکردووەتەوە و پلەی شەشەمی ریزبەندییان گرتووە، 8 خاڵ لە پارمای پێشەنگ دوورن.

هاوکات ئەمە دەبێتە یەکەم ئەزموونی راهێنەرە ئیسپانییەکە کە راهێنەرایەتی تیپی یەکەمی یانەیەک یاخود هەڵبژاردەیەک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button