ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا وەڵامی پێرێز دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا ” لالیگا ” وەڵامی لێدوانەكانی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەداتەوە.

دوێنێ شەممە پێرێز چەند لێدوانێكی ئاگرینی دا و كە تێیدا هێرشیكردە سەر خافیێر تێباس سەرۆكی لالیگا و شێوازی بەڕێوەبردنەكەی.

كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند; لێدوانەكانی پێرێز پڕن لە درۆ و هەموو ئەو شتانەی كە ووتویەتی بە مەبەستی شێواندنی وێنەی لالیگا بووە.

هەروەها كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا ئەوەی رەتكردەوە كە دژی ریال مەدرید كار بكات، وەك سەرۆكی یانەكەیان رایگەیاند، ئاماژە بەوەشكراوە ئەو پڕۆژەی CVC كە پێرێز باسیكردووە لە دەنگداندا دەمێنێتەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی هۆكاری تەكنیكیەوە راگیراوە.

هەروەها رەخنە لەوەشگیراوە كە فلۆرێنتینۆ پێرێز و ریال مەدرید لە سۆپەرلیگ كردوویانە كە هیچ شتێك تێیدا روون نەبووە.

لە بەیاننامەكەدا لێدوانەكانی پێرێز سەبارەت بە زیادكردنی موچەی سەرۆكی یانەكان رەتكراوەتەوە و ئاماژە بەوەشكراوە كە لێدوانەكانی پێرێز زۆربەی ناڕاست بوون.

پێرێز ستایشی بێڵینگهام و بێنزێما دەکات و هێرشێکی توند دەکاتە سەر ڤار

جیڕۆنا بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیایە و ریال مەدریدیش بە 32 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button