ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز ستایشی بێڵینگهام و بێنزێما دەکات و هێرشێکی توند دەکاتە سەر ڤار

یاریگا –

ئەمڕۆ شەممە، کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی یانەی ریال مەدرید لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەچوو و باس لە کۆمەڵێک پرسی هەنووکەیی کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاستی ئێستای مەدرید و وەرزەکانی پێشوو کرا و سەرنجێکی زۆریش لەگەڵ سیستمی ڤار داندرا.

رۆژنامەی مارکا لە سەرچاوەیەکی نێو کۆبوونەوەکە بڵاویکردووەتەوە، سیستمی ڤار زۆرترین مشتومڕی لە جیهانی تۆپی پێی ئێستا لەسەرە، نەک تەنیا لە لالیگا، بەڵکو لە تەواوی خولەکانی دیکەش. زۆر لایەن داوای هەڵوەشاندنەوەی تەکنۆلۆجیای ڤار دەکەن، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید لە کۆبوونەوەکەدا دژی ڤار قسەی کرد.

کەس بە تەواوی نازانێت کێ هێڵەکانی ڤار دەکێشێت، ئەمە شتێکە نایبینین و گومانی زیاتر لەسەر ناوبژیوانان دروست دەکات. بەڕاستی ئێمە وێنە تەواوەکە نابینین، چونکە لە هەموو یارییەک بەردەوام ئەم کێشانە دەبیندرێن و گومانی زیاتر لەسەر ناوبژیوانیەتی ئیسپانیا دروست دەکات.

هەر لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیدا، پێرێز ستایشێکی زۆری کەریم بێنزێمای کرد، کە ئێستا یاری بۆ ئیتیحادی سعودی دەکات.

دەمەوێت ماڵئاوایی لە یەکێک لە گەورەترین ئەفسانەکانی ریال مەدرید بکەم. هاندەرانی ریال مەدرید هەرگیز کەریم بێنزێما لە یاد ناکەن، کەریم مێژووێکی گەورەی نووسیوەتەوە. یاریزانێکی ناوازە و بێجێگرەوەیە. زۆر سوپاس کەریم.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پێرێز سەرنجی خستە سەر جود بێڵینگهام و بە یاریزانێکی یەکلاکەرەوەی وەسف کرد

ئێستا پێکهاتەیەکمان هەیە، بەرهەمی ئامادەکاری چەند ساڵەی رابردووە. تێکەڵەی نێوان یاریزانانی بە ئەزموون و یاریزانی لاو هێزێکی زیاترمان پێدەدات. لە ئەنجامی ئەمە، توانیومانە مامەڵە لەگەڵ جود بێڵینگهام بکەین، کە یاریزانێکی 20 ساڵانە و یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان و سەرکردەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە.

ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی دووەمی لالیگا دێت و ئەمشەو کاتژمێری 23:00 بە کاتی هەولێر، رووبەڕووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button