ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ: هێشتا كاری زۆرمان ماوە بیكەین

Yariga App

یاریگا –

ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر لوتن تاون دەكات.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری لوتن تاونی كرد و یارییەكەشی بو گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دوانزەی خولی ئینگلیزیدا.

تاكە گۆڵەكەی شەیتانە سوورەكان لەلاین ڤیكتۆر لیندیلۆف لە خولەكی 59 تۆمار كرا.

لە دوای یارییەكە تێن هاخ ووتی:

رۆژێکی باشە، پێویستمان بە بردنەوە بوو و بەدەستمان هێنا، بەڵام دەمانتوانی یارییەکە ئاسانتر بکەین بەوەی زوو گۆڵ بكەین و گۆڵی زیاتر بكەین، هەلی گۆڵمان هەبوو بەڵام تەنیا یەک گۆڵمان كرد.

بەردەوام بوو ووتی:

دوای پشووە نێودەوڵەتیەكان سێ یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆمان هەیە و هەموویان گرنگن و دەبێت ئامادەکاری بۆ بکەین، هیوادارم یاریزانەکان لە دۆخێکی باشدا بمێننەوە، کاری زۆر ماوە بیكەین.

سەبارەت بە پێكانەكەی هۆیلوند و ئاستە خراپەكەی راهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی:

هۆیلوند 5 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ کردووە، متمانەی بەخۆی هەیە و گۆڵی زیاتریش دەکات، سەبارەت بە پێکانەکەی لە ئێستادا ناتوانم هیچ بڵێم، دەبێت 24 کاتژمێر چاوەڕێ بکەین تا بزانین پێکانەکەی چییە.

ئامادەنەبوونت لە یاری داهاتوودا بەهۆی كەڵەكەبوونی كارتی زەردەوە؟

ئێمە ستافێکی راهێنەرایەتی زۆر لێهاتوومان هەیە کە بەرپرسیارێتی دەگرنە ئەستۆ.

مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button