یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا پێشهاتی نوێیان سەبارەت بە پێکانەکەی ئاردا گولەری تورکی و یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیان ئاشكرا كرد.
ئاردا گولەر لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و تا ئێستا بەشداری هیچ یارییەكی لەگەڵ ئەو یانەیەدا نەكردووە.
لە دوای چاكبونەوەی لە پێكانەكەی گولەر بە شێوەی ئاسایی بەشداری راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی دەكرد و بۆ دوو یاری رابردووی یانەكەی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكاندا بوو، بەڵام لەسەر كورسی یەدەگ بووە و بەشداری نەكردووە.
Güler tendrá que esperar… 🔄 https://t.co/QYPv6eZvEB te lo cuenta @ricardofp18
— MARCA (@marca) November 9, 2023
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا ئاردا گولەر هێشتا ئامادە نییە بەشداری لە یارییەكان بكات، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشداری لە راهێنانە بە كۆمەڵەكاندا نەكردووە.
بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە ئەمڕۆ گولەر لە هۆڵی وەرزشی بە تەنیا لەگەڵ سێبایۆس راهێنانەكانی كردووە و پێشبینی دەكرێت تا دوای پشووە نێودەوڵەتیەكان نەتوانێت بەشداری یارییەكان بكات.
لە دوای یارییەكەی دوێنێ بەرامبەر سپۆرتینگ براگا و بەشداری نەكردنی ئاردا گولەر، كارلۆ ئانچێلۆتی ووتی:
بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، دوای پێکانێکی زۆر درێژ دەستی بە راهێنانەکانی کردووە و کاتی خۆی بەدەست دەهێنێت، بەڵام دوای ئەوەی بە رێژەی %100 چاكدەبێتەوە.