ئینگلتەراگرنگترین

فیرمینۆ گەورەترین نهێنی لیڤەرپوول لەبارەی سەڵاح و مانێ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ فیرمینۆ، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول ئاشکرای دەکات، محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ هەرگیز هاوڕێ نەبوون.

ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی ئەهلی سعودی، هەشت ساڵ یاری بۆ لیڤەرپوول کرد و نازناوەکانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی لەگەڵ رێدز بەدەستهێنا.

سەردەمانێک فیرمینۆ، سەڵاح و مانێ بە مەترسیدارترین هێڵی هێرشبەران دادەنران. بەڵام رۆبێرتۆ بۆ یەکەمجار ناکۆکییە قووڵەکانی نێوان سەڵاح و مانێ ئاشکرا کرد. فیرمینۆ پەرتووکێکی بە ناوی ”سی سێنیۆر: ئەو ساڵانەی لە لیڤەرپوول بووم – Si Senor: My Liverpool Years” بڵاوکردووەتەوە و باسی لە چەندین وردەکاری ژیانی کردووە. لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەستێرە میسڕی و سێنیگالییەکە دەڵێت

زۆر باش هەردووکم دەناسین، رەنگە یەکێکیان زیاتر لە من نزیک بێت. من تەوقەکانی سەرەتام لەیادە. زمانی جەستەی هەردووکیانم زۆر باش لەیادە، هەندێجار یەکێکیان زۆر دڵخۆش دەبوو و ئەوەی دیکە تەواو پێچەوانە بوو، بەڕوونی هەستم پێی دەکرد. من لە هێڵی پێشەوە لینکی نێوانیان بووم، هەروەها رۆڵی ئاگرکوژێنەوەشم دەبینی. لە یاری بەرامبەر بێرنلی، دەستپێکی ناکۆکی نێوانیان بوو، بەڵام هەست دەکەم پێشتریش ناکۆکییەکان هەبووبێت. ئەرکی سەرەکی من خۆشکردنی کەشەکە بوو، ئاوم بە ئاگرەکەدا دەکرد، هەرگیز رۆڵی تێکدەرم نەدەگێڕا و بەنزینم بە ئاگرەکەدا نەدەکرد.

رۆبێرتۆ فیرمینۆ
پەرتووکی رۆبێرتۆ فیرمینۆ بە ناوی SI SENOR: My Liverpool Years

فیرمینۆ جەختدەکاتەوە، سەڵاح و مانێ هاوڕێ نەبوون

هەرگیز نزیکترین هاوڕێی یەکتر نەبوون، بەڵکو خۆیان لەیەکتر دووردەکردەوە، شتێکی زۆر نامۆ بوو، ئەگەر هەردووکیان بەیەکەوە قسەیان کردایە، نازانم هۆکارە سەرەکییەکە رکابەری توندی نێوان میسڕ و سێنیگالە لە ئەفریقیا، بەڕاستی نازانم هۆکارەکە چییە. هەرگیز لایەنگری هیچ کامێکیانم نەدەکرد، بۆیە منیان خۆش دەوێت. بەردەوام پاسم بە هەردووکیان دەدا، چونکە ئامانجی سەرەکی من، یارمەتیدانی یانەکەم بوو. جیا لە رۆڵی یاریزان، رۆڵی ئاشتیخوازم دەگێڕا، ئەگەر وام نەکردایە، ئەوا بەدڵنیاییەوە زریانی زۆر دروست دەبوون. کڵۆپ شارەزای کەسایەتی هەرسێکمان بوو، دەیزانی ئەگەر گۆڕانکاریم پێبکرێت، بووتڵی ئاو لە زەوی نادەم وەک ئەوان. ئەگەر نیگەران بوومایە، بە تایبەت دەچوومە لای کڵۆپ و قسەم لەگەڵ دەکرد. ئەگەر کڵۆپ پێویستی بە گۆڕانکاری بووایە، ئاسانتر بوو من دابنیشێنێت. تەواوی یاریزانان ئاگاداری وردەکارییەکان بوون. ئەمە خراپترین نهێنی پارێزراوە لە لیڤەرپوول.

مانێ یەکەم یاریزان بوو ریزەکانی لیڤەرپوول جێبهێڵێت و لە هاوینی 2022 پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد و ئێستا لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نەسڕ یاری دەکات. فیرمینۆش لە ئەهلی سعودییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button