یاریگا –
بارسێلۆنا هێشتا بەدوای چارەسەری نوێدا دەگەڕێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی. نوێترین دەستپێشخەری بۆ نەهێشتنی ئەم قەیرانە بریتییە لە فرۆشتنی ئەو ئەڵماسانەی کە لە لە پێکهاتەی چیمەنی یاریگای کامپ نو درووست کراون بفرۆشێتەوە.
ئەم یانەیە بڕیاریداوە یاریگای تۆپی پێی کۆنەکەی بکاتە کانیاوێکی بەردی بەنرخ، هەروەها لە پێکهاتەی چیمەنی کۆنی کامپ نۆوە کۆمەڵێک ئەڵماسی دروست کردووە کە ئێستا لە فرۆشگاکانی بارسێلۆنا بەردەستە.
بە پێی راپۆرتێکی پێگەی گۆڵ، بارسێلۆنا ئەو تەکنەلۆژیایەی بەکارهێناوە کە رێگەی پێدەدات کاربۆن لە چیمەن دەربهێنێت و بیکاتە کریستال بە بەکارهێنانی رێگەی پێشکەوتوو کە بەتەواوی بەردەوام دەبێت و کاریگەری لەسەر ژینگە سفرە. هەر ئەڵماسێک بە بڕوانامەی پەیمانگای نێودەوڵەتی گەوهەرزانی دەگەیەنرێت، کە گەرەنتی ئەوە دەکات کە ئەڵماسەکە لە تاقیگەدا درووست کراوە و وردەکاری تایبەتمەندییەکانی دەخاتە روو.
نرخی هەر ئەڵماسێکی نیو عەیار بە 2500 یۆرۆ دەفرۆشرێت، ئەڵماسێکی یەک عەیاریش بە 15 هەزار یۆرۆی بەردەستە. بارسێلۆنا بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەر ئەڵماسێک لە هەمان کاربۆن دروستکراوە کە سەردەمانێک بەشێک بووە لە چیمەنی کۆنی یاریگاکەیان.