ئینگلتەراگرنگترین

یانەی ئارسیناڵ بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

Yariga App

یاریگا

دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە گەڕەی یازدەی پرێمەلیک، یانەی ئارسیناڵ بەیاننامەیەکی لەدژی ناوبژیوانی یارییەکە بڵاو کردەوە.

لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلتەرا هەڵەی زۆر زەق لە ناو بژوانانی یارییەکان بینراوە، یەکێک لە هەڵەکان لەیاری دوێنێ بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد و ئارسیناڵ بووە.

دوای یاری شەوی ڕابردوو لە نێوان نیوکاسڵ و ئارسیناڵ، میکێل ئارتێتا ڕاهێنەری ئیسپانی تۆپهاوێژەکان ڕەخنەیەکی توندی لە ناو بژیوانی یارییەکە گرت، بە هۆی هەڵەکانی لەو یارییەدا و لە بەشێکیقسەکانیدا ئاماژەی بەوەی کرد هەست بە شەرمەزاری دەکات کە لە پرێمەرلیگ ڕاهێنەرایەتی دەکات.

ئەمڕۆش یانەی ئارسیناڵ بەیاننامەیەکی فەرمی لەمبارەوە بڵاو کردەوە و پشتگیری قسەکانی ڕاهێنەرەکەیکرد، هەروەها داوای لە لیژنەی ناوبژیوانانی پریمەرلیگیش کرد بە ئاستی ناوبژیواناندا بچێتەوە و لەبەیاننامەکەیاندا هاتووە

یانەی ئارسیناڵ بە تەواوی پشتگیری لە لێدوانەکانی میکێل ئارتێتا دەکات سەبارەت بە هەڵەکانیناوبژیوان و هەروەها ناوبژیوانانی VAR لە یارییەکەی ئێوارەی شەممە بەرامبەر نیوکاسڵ. هەروەهاسوپاسی هەوڵ و ئاستە بەرزەکەی یاریزان و پاڵپستی هاندەرانەکانمان دەکەین لە یاریگای سانت جەیمسپارک.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی یانە لەندەنیەکە هاتووە

پریمەرلیگ باشترین خولە لە جیهاندا باشترین یاریزان و ڕاهێنەر و هاندەرانی تێدایە کە هەموویانشایەنی شتی باشترن. یەکێتییەکە دەبێت دەستبەجێ چاودێری و پێداچونەوە بە ئاستی ناوبژیوانیبکات و سەرنجی لەسەر ئەو کردارانە بێت کە ئێمە لە شیکارییەکانی دوای یارییەکە بینیمان و ڕوونکردنەوەو داوای لێبوردن بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button