ئاسیا

یەکەم راهێنەری بیانی لە خولی سعودی دەرکرا

Yariga App

یاریگا

لەم دوو وەرزەی رابردوو، سەرەڕای گواستنەوەی چەندین ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ جیهان، یانە سعودیەکان چەند راهێنەرێکی دیاریشیان گواستووەتەوە ریزەکانیان.

زۆربەی یانەکانی خولەکانی سعودی راهێنەرە بیانیەکان سەرپەرشتیان دەکەن، بەشێکیان ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە و بەشێکیشیان بە پێچەوانەوە، هەرچەندە ئامانجی سەرەکی لە هێنانی راهێنەرانی بیانی، زیاتر وەرگرتنی ئەزمونەکەیانە.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، رۆبی فاولەر یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا، نزیکەی 4 مانگ لەمەوبەر ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی قادسیەی لە خولی پلە یەکی سعودی وەرگرت، بەڵام دوای ئەو ماوە کورتە لە پۆستەکەت دوورخرایەوە.

دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە ئینگلیزیەکە هەمووانی شۆککردووە، چونکە ئەنجامی باشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنابوو، فاولەر لە کۆی 8 یاریی لەگەڵ یانەی قادسیە 6 بردەوە و 2 بەرامبەربوونی تۆمار کرد و یانەکەشی گەیاندە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی پلە یەکی سعودی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button