ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید داهاتووی کێپا یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەڕێوبەرانی یانەی ریال مەدرید، دەیانەوێت گرێبەستی کێپا ئاریزابالاگا گۆڵپارێزە ئیسپانیەکە بکەنە هەمیشەیی و بە یەکجاری بیگوازنەوە یانەکەیان.

پێکانەکەی تیبۆ کۆرتوا دوو رۆژ پێش دەستپێکردنی رکابەرییەکانی لالیگا شۆکێکی قورسی بۆ ستافی تەکنیکی و بەڕێوەبەرانی یانەی ریال مەدرید دروستکرد. ئەمەش بە کێشەیەکی جددی بۆ ئەوان دادەنرا، چونکە ئەم گۆڵپارێزە بەلجیکییە لە ماوەی مانەوەی لەم تیپەدا بووەتە پارچەیەکی سەرەکی یانەی ریال و لە چەند وەرزی رابردوودا رۆڵی گرنگی هەبووە لە سەرکەوتنەکانیان، هەروەها نەبوونی لە گۆڵەکەدا گورزێکی گەورە بوو بۆ ریال.

بەڵام دەستبەجێ بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە دەستیان کرد بە کار بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی متمانەپێکراو بۆی، لە نێو هەموو ئەو بژاردانەی کە لەبەردەستیاندا بوو، بڕیاریان دا کێپا بە خواستن لە یانەی چێڵسیەوە بگوازنەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ئەم یاریزانە ئاستێکی باش و قبوڵکراوی لە گۆڵی یانەی ریال مەدرید نیشانداوە و توانیویەتی متمانەی بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە و ستافی تەکنیکی بەدەستبهێنێت، ئێستاش ریڤۆلۆ رایگەیاندووە کە بەنیازن گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵیدا واژۆ بکەن لە کۆتایی وەرز بڕیارێک کە چەند مانگێک لەمەوبەر کەم کەس چاوەڕێی دەکرد.

لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بەم بابەتە دەدرێت، بەڵام ئەم بژاردەیە لەسەر مێزە و بەڕێوەبەرانی ریال و بەڕێوەبەری بەرنامەی ئەم گۆڵپارێزە ئیسپانییە بەشێوەیەکی جدی بیری لێدەکەنەوە.

بەڵام دەبێت جەخت لەوە بکرێتەوە کە بێ گومان کۆرتوا بژاردەی یەکەمی مەدریدە. تەنانەت سەرەڕای پێکانە سەختەکەی و پڕۆسەی چارەسەری درێژخایەنی ئەم یاریزانە، هیچ گومانێکیان لە لێهاتوویی و گەڕانەوەی بەهێزی بۆ یاریگا نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button