ئاسیائه‌مریکاسعوودیەگرنگترین

پیانیچ: رۆناڵدۆ لە مێسی باشترە

Yariga App

یاریگا –

میرالام پیانیچ، ئەستێرەی بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا روونیدەکاتەوە، چێژی زیاتری لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەسەر بردووە نەک لیۆنێل مێسی.

پیانیچ یەکێکە لەو یاریزانانەی بەختی یاریکردنی لەگەڵ هەردوو ئەستێرە گەورەکەی جیهان هەبووە. لە یوڤێنتوس 77 یاری لەگەڵ رۆناڵدۆ کردووە و 30 یاریشی لە بارسێلۆنا لەگەڵ مێسی کردووە.

پیانیچ سێ نازناوی لەگەڵ یوڤێنتوس بەدەستهێنا، بەڵام لە دوای گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا، لە کۆی 13 یاری لە لالیگا، هیچ گۆڵێکی دروست نەکرد. پیانیچ لە لێدوانێکیدا بۆ O Jogo دەڵێت

زۆر قسە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەم، چەندین یادەوەریم لەگەڵدا هەیە. یاریزانێکی زۆر گەورەیە. باشترین یاریزانە یاریم لەگەڵدا کردبێت. رۆناڵدۆ یەکێکە لە باشترین دوو، سێ یاریزانی مێژوو. بەخت یاوەرم بووە یاری لەگەڵ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی بکەم، ئەستەمە بڵێین کێ باشترینە، بەڵام زیاتر چێژم لە یاریکردن لەگەڵ رۆناڵدۆ بینیوە نەک مێسی.

پیانیچ هاوشێوەی رۆناڵدۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاری دەکات. ئێستا میرالام یاریزانی شاریقەی ئیماراتییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button