سعوودیەگرنگترینمۆندیال

نێیمار پەیامێکی ناخهەژێنی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای تووشبوونی بە پێکانێکی سەخت، نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

نێیمار لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس (تویتەری پێشوو) نوسیوییەتی:

لە ساتێکی زۆر خەمگیندام، خراپترین ساتە.
دەزانم بەهێزم، بەڵام ئەمجارەیان زیاتر پێویستم بە خێزانەکەم و هاوڕێکانمە.
ئاسان نییە بە پێکان و نەشتەرگەریدا تێپەڕیت، بیهێنە بەرچاوت کە دوای تەنیا 4 مانگ لە چاکبوونەوە،
دووبارە ئەمە روودەداتەوە.
زۆر بە باوەڕم… هەمووشتێک دەدەمە دەستی خودا تا دووبارە بمکاتەوە بە کەسێکی تەندرووست.
سوپاس بۆ پەیامی پڕ سۆز و پاڵپشتییەکانتان.

بەرەبەیانی دوێنێ، لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 – کیشوەری ئەمریکای باشوور، بەڕازیل لە یاریگای سێنتێناریۆ بووە میوانی ئوروگوای، یارییەکەیشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕاند.

لە خولەکی 49ـی یارییەکە نێیمار بەهۆی پێکان بەگریانەوە یاریگای جێهێشت، پاش پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوت تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بووە، بەو هۆیە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، نزیکەی 9 مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.

بەهۆی ئەو پێکانە ئەم وەرزە بۆ یاریزانە تەمەن 31 ساڵانییەکە کۆتایی هات، بە ئەگەرێکی زۆر ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلیش بەشداری کۆپا ئەمریکای 2024 بکات.

نێیمار لە مێرکاتۆی رابردوو بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە گواسترایەوە بۆ هیلالی سعودیە، بە درێسی یانە سعودییەکە تەنیا بەشداری 5 یاری کردووە، خاوەنی یەک گۆڵ و سێ ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button