ئینگلتەرا

نیوکاسڵ لێکۆڵینەوەکانی ساندرۆ تۆنالی پشتڕاستکردەوە

Yariga App

یاریگا

دۆسیەی گرەوکردنی ساندرۆ تۆنالی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی نیوکاسڵ، دەچێتە قۆناغی کۆتایی و ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵە ڕووبەڕووی سزایەکی توند دەبێتەوە.

دوای ئاشکرا بوونی دۆسیەی گرەوکردنی نیکۆلۆ فاگیۆلی ناوەڕاستکاری یانەی یوڤێنتوس، پاشان ئاشکرا بوو کە ساندرۆ تۆنالی و نیکۆلۆ زانیۆلۆ  دوو یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش، بەهەمان شێوە ئالوودەی گرەو کردنن. ئێستا یانەکەی نیوکاسڵ بەیاننامەیەکی سەبارەت بە تۆنالی و دۆسیەی گرەوکردنی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەم بابەتە کردووە.

نیوکاسڵ یونایتد دووپاتیکردەوە کە ساندرۆ تۆنالی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە لەلایەن داواکاری گشتی ئیتاڵیا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەیەوە لەسەر کەیسی گرەوکردن. ساندرۆ بە تەواوی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەکانە و بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان. ئەو و خێزانەکەی بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی تەواوی یانەکە. بەهۆی ئەم پرۆسەیە بەردەوامە، ساندرۆ و نیوکاسڵ ناتوانن هیچ زانیارییەکی زیاتر لەم کاتەدا پێشکەش بکەن

بابەتی زیاتر

Back to top button