ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جەمال موسیالا و جود بێڵینگهام لە مەدرید یەکدەگرنەوە؟

Yariga App

یاریگا –

ئەگەری هەیە ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن جەمال موسیالا، لەگەڵ جود بێڵینگهام لە ریال مەدرید یەکبگرنەوە.

جەمال موسیالا لە مانگی شوباتی 2003 لە شتوتگارت لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، خاوەنی باوکێکی نایجێری-بەریتانی و دایکێکی ئەڵمانییە، لە تەمەنی 7 ساڵییەوە لە ئینگڵتەڕا ژییاوە، یاری بۆ ساوسهامپتن و چێڵسی کردووە.

جەمال لە تەمەنی منداڵیدا هاوڕێیەکی نزیکی جود بێڵینگهام بووە. بەیەکەوە یارییان بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕای خوار 15 ساڵان، خوار 17 ساڵان و خوار 21 ساڵانیش کردووە.

موسیالا لە ئەڵمانیا و بێڵینگهام لە ئینگڵتەڕا

بەڵام دواتر لەیەک جیابوونەوە، بەهۆی ئەوەی موسیالا بڕیاریدا یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکات، جودیش یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا دەکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، جەمال موسیالا ئامادەنییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن نوێبکاتەوە، گرێبەستی یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییەکە لە هاوینی 2026 لەگەڵ بایرن کۆتایی دێت.

ئەگەر بارودۆخەکە بەوشێوەیە بەردەوامبێت، موسیالا گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە لە هاوینی 2026 دەبێت بە یاریزانێکی ئازاد، بەمەش دەرفەت بۆ مەدرید دەڕەخسێت تا یاریزانەکە بەرەو سانتیاگۆ بگوازێتەوە و بە جود بێڵینگهامی هاوڕێی شادبکاتەوە، دووانەیەکی ئاگرینیان لێ درووستبکات.

موسیالا لە بایرن و جود لە دۆرتموند

موسیالا بە یەکێک لە باشترین یاریزانە لاوەکانی ئێستا هەژماردەکرێت، بەدرێسی بایرن لە 133 یاریدا 32 گۆڵی کردووە و 25 گۆڵیشی درووستکردووە.

4 نازناوی بۆندسلیگا، 1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 1 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 1 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و 3 نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ باڤارییەکان بەدەستهێناوە.

هاوکات جەمال پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆری ئەمساڵ و خەڵاتی باشترین یاریزانی لاویش.

بە فەرمی پاڵێوراوانی خەڵاتەکانی باڵۆندۆر راگەیەندران

بابەتی زیاتر

Back to top button