جیهانگرنگترین

بە فەرمی پاڵێوراوانی خەڵاتەکانی باڵۆندۆر راگەیەندران

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی پاڵێوراوانی خەڵاتەکانی باڵۆندۆری 2023 راگەیەندران.

کەمێک لەمەوبەر گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ، لیستی کۆتایی پاڵێوراوانی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی باڵۆندۆری ئاشکرا کرد.

لە باڵۆندۆری 2023، لە ئاستی تۆپی پێی پیاوان 30 یاریزان رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی دەکەن، لە ئاستی تۆپی پێی خانمانیش 30 یاریزان رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی هەمان خەڵات دەکەن.

10 یاریزانی دیکە پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێز، 10 یاریزانی لاویش پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی تەمەن خوار 21 ساڵان، لیستی پاڵێوراوەکانیش بەمشێوەیەیە.

پاڵێوراوانی خەڵاتی “یاشین” بۆ باشترین گۆڵپارێز

پاڵێوراوانی خەڵاتی یاشین


پاڵێوراوانی خەڵاتی “کۆپا” بۆ باشترین یاریزانی لاو


پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆندۆر بۆ ساڵی 2023


 

پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆندۆری خانمان بۆ ساڵی 2023

 

مەراسیمی راگەیاندنی براوەی باڵۆندۆر و دابەشکردنی خەڵاتەکان لە 30ی ئۆکتۆبەری داهاتوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.

بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆندۆر، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی ئینتەر مەیامی ئەمریکی وەک پاڵێوراوی سەرەکی سەیر دەکرێت، کە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی 2022.

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی سەرەکیترین رکابەری مێسییە، کە وەرزی رابردوو بووە گۆڵکاری پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ، هەر سێ نازناوە سەرکییەکی ساڵیشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا.

لیۆنێل مێسی بە بەدەستهێنانی 7 خەڵاتی باڵۆندۆر خاوەن ژمارەی پێوانەییە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالیش بە بەدەستهێنانی 5 خەڵات لە پلەی دووەم دێت.

هاوکات کەریم بێنزێمای فەڕەنسی و ئەستێرەی پێشوویی یانەی ریال مەدرید، خاوەن دوایین وەشانی خەڵاتەکەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button