ئینگلتەرا
نیوەی پێکهاتەی ئینگڵتەرا بە رەگەز ئایرلەندین
یاریگا
ژمارەیەکی زۆر لەو یاریزانانەی لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا یاریی دەکەن، بە رەگەز خەڵی ئایرلەندان و رەگەزنامەی خۆیان گۆڕیوە.
هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا یەکێک لەو هەڵبژاردانەی زۆربەی یاریزانەکانی رەگەزنامەی دووەمیان هەیە، بەهۆی نزمی ئاستی هەڵبژاردەی ئایرلەندا ئەو هەڵبژاردەیان رەتکردووەتەوە و هەڵبژاردەی سێ شێرەکانیان هەڵبژاردووە.
دیارترین ئەو یاریزانانەی بە رەگەز ئایرلەندین بەڵام یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا دەکەن بریتین لە: دێکلان رایس، جاک گریلیش، هاری کەین، هاری مەگوایەر و جود بێلینگهام و چەندین یاریزانی دیکە.