ئیسپانیاگرنگترین

لیڤاندۆڤسکی بەشداری کلاسیکۆ دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، هەموو هەوڵەکانی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ بەشداریکردن لە کلاسیکۆدا.

لیڤاندۆڤسکی لە سەرەتای ئەم مانگە لە یاریی یانەکەی بەرامبەر بە پۆرتۆ، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە نیوەی یەکەم بەهۆی پێکان لە پاژنەی پێیدا یاریگای جێهێشت.

هەر ئەوکات پێشبینی دەکرا یاریزانەکە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریکردن دابڕێت و نەتوانێت بەشداری لە کلاسیکۆی زەوی بکات، کە یارییەکە لە 28ـی ئەم مانگە لە یاریگای مۆنجویک بەڕێوەدەچێت.

لیڤاندۆڤسکی، لە کاتی تووشبوونی بە پێکان لە یارییەکەی پۆرتۆ

بەڵآم ئێستا پێشبینی دەکرێت لیڤا زووتر لەو کاتە چاکبێتەوە کە بۆی دانرابوو، یاریزانەکە بەرنامەیەکی چڕی چاکبوونەوە پەیڕەو دەکات. بۆ چاکبوونەوە و دەربازبوون لەو دۆخەی ئێستای لەگەڵ کاتدا دەجەنگێت.

سەرەڕای نیگەرانییەکان، هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لە نوێترین لێدوانی کە رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، هاندەرانی یانەکەی دڵنیادەکاتەوە نزیکە لە گەڕانەوە، دەکرێت لە کاتی خۆیدا ئامادەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید، ئەگەر هیچ پاشەکشەیەک لە پڕۆسەی چاکبوونەوەی روونەدات.

لیڤا لە بارەی ئەگەری بەشداریکردن لە کلاسیکۆ دەڵێت:

هەفتەی داهاتوو زانیاری وردتر لەسەر دۆخی پێکانەکەم دەزانم، لەوە باشتر دەردەکەوم کە بیرم لێدەکردەوە، هیچ بەروارێکی دیاریکراو نییە بۆ گەڕانەوەم، هەمووی پەیوستە بە قاچم کە کاردانەوەی چۆن دەبێت. بەڵام ئەگەر تا کاتی کلاسیکۆ لە دۆخێکی باشدا نەبم مەترسی ناخەمە سەرخۆم و بەشداری ناکەم.

گۆڵکارەکەی بارسا، لەم وەرزەی لالیگا خاوەنی پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستە. هەروەها لە چامپیۆنزلیگ لە دوو یاریدا خاوەنی گۆڵێک و ئەسیستێکە.

لیڤا بە درێسی بارسا

بابەتی زیاتر

Back to top button