ئیتاڵیا

رودی گارسیا مەترسیی دوورخستنەوەی لەسەرە

Yariga App

یاریگا

بەرپرسانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا بە هۆی ئەنجامە خراپەکانیان لە سەرەتای ئەم وەرزەی سریائەی و چامپیۆنزلیگ، بیر لە گۆڕانکاری لەپۆستی ڕاهێنەراتی یانەکەیان دەکەنەوە.

یانەکەی باشووری ئیتاڵیا پاش ئەوەی وەرزی ڕابردوو لوسیانۆ سپالێتی کە توانی ئەو یانەی بکاتە پاڵەوانی سێریائەی، وازی لە پۆستەکەیهێنا لە شوێنی ئەو ڕودی گارسیای فەڕەنسیان دەستنیشان کرد.

جیانلۆکا دیمارزیۆ ڕۆژنامەنووسی دیاری ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، سەرۆکایەتی یانەی ناپۆلی لە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەیان ڕازی نینبۆیە بیر لە دەستنیشانکردنی ڕاهێنەرێکی دیکە دەکەنەوە.

ئەو ڕۆژنامەنوسە بڵاویشی کردۆتەوە بڕیارە لە بیست و چوار کاتژمێری داهاتوو کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان بەرپرسانی یانەی ناپۆلیهەروەها ڕودی گارسیای ڕاهێنەری ئەو یانەیە بەڕێوە بچیت.

دیمارزیۆ زانیویەتی لە کۆبوونەوەکەدا چارەنوسی ڕاهێنەری ئەو یانەیە یەکلایی دەکرێتەوە و پێشبینیش دەکرێت گارسیا لە پۆستیڕاهێنەرایەتی یانەی ناپۆلی دوور بخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button